پۆلیسی سلێمانی: 793 حاڵەتی دەستگیرکردمان هەبووە

پۆلیسی سلێمانی: 793 حاڵەتی دەستگیرکردمان هەبووە


بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاماری کار و چالاکییەکانی خستە روو.



ئەمڕۆ چوارشەممە 28\3\2018، عەمید ئاسۆ تەها، بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، ئاماری كارو چالاكییەكانی خستە روو و ڕاگەیاند: ”بەهاناوەچوونمان بۆ هەزار و 134 حاڵەت كردووە و 793 حاڵەتی دەستگیركردنمان هەبووە، لەسەر فێڵ و كاری نەشیاو 54 كەس دەستگیركراون“.



بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی روون کردەوە، کە لەسەر تەقەكردنی شەوانەش 30 حاڵەت هەبووە كە 28 كەسیان دەستگیركراون, هەروەها 28 چەك دەستی بەسەردا گیراوەو 14 كەسیش بەتاوانی بردنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان دەستگیركراون.



ئاشکراشی کرد، کە 350 كەسی تر بەتاوانی جیاجیا دەستگیركراون و ڕووبەڕووی دادگا كراونەتەوە.
bas news-
Top