په‌رله‌مانتارێكی كوردی ئاكپارتی: هه‌ده‌په و ده‌میرتاش باجی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن
ئۆرهان میرئۆغلو ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی له‌سه‌ر بازنه‌ی شاری ماردین، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی (CNN)ی توركی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په كرد.
ئۆرهان گوتی "من له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندام په‌رله‌مانانی هه‌ده‌په نیم، به‌ڵام ئه‌وان باجی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن. په‌كه‌كه پاڵه‌په‌ستۆی خسته سه‌ر هه‌ده‌په تا پشتگیری له‌وان بكه‌ن، بۆیه ئێستە هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك خراونه‌ته‌وه زیندانه‌وه".
میرئۆغلو باسی له‌وه‌ش كرد، كه پێشتر ده‌میرتاش گوتبووی دژی هه‌موو رێكخراوێكی كوردیین، جا چه‌كی پێ بێت یان بێ چه‌ك بێت، به شێوه‌یه‌كی توندوتیژانه دژی توركیا بوه‌ستێته‌وه"، بۆیه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه كه په‌كه‌كه به زۆر وای له هه‌ده‌په كرد پشتگیری‌یان بكه‌ن.
bas news-
