داوای حەفت ساڵ زیندانیكردنی نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی توركیا دەكرێت
ئیحسان ئێلیاچیك نووسه‌ری به‌ناوبانگی بواری ئیسلامی له توركیا، به هۆی ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه توركییه‌كانه‌وه وتارێكی نووسیوه، بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و وتاره داواكاری گشتیی ئیسته‌نبۆڵ داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌رز كرده‌وه.
ده‌بوایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئیحسان له به‌رده‌م دادگای 26ی تاوانه قورسه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ ئاماده بێت، به‌ڵام نه خۆی نه پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاماده نه‌بوون. ئه‌گه‌رچی دانیشتنی دادگاییه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخرا، به‌ڵام داواكاری گشتی داوای كردووه 7 ساڵ و نیو زیندانی بكرێت.
ئیحسان ئیلیاچیك تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی له وتاره‌كه‌یدا، ئۆپه‌راسیۆنی توركیای بۆ سه‌ر په‌كه‌كه به ناشه‌رعی وه‌سف كردووه، بۆیه ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی پروپاگنده بۆ په‌كه‌كه و پێویسته سزای توند بدرێت.
ئیحسان ئێلیاچیك نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی بواری ئیسلامییه له توركیا و خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و لێكۆڵینه‌وه و وتاره له‌و بواره‌دا.
bas news-
