منداڵێك له‌سه‌ربانى خانوویه‌ك كه‌وته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ست دا
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە لەگەڕەکی سەد ماڵی شارى کەلار منداڵێک له‌سه‌ربانى خانووه‌كه‌یان كه‌وته خواره‌وه.
وه‌ك له ڕاگه‌یاندراوه‌كه ئاماژه‌ى پێدراوه، منداڵه‌كه ته‌مه‌نى ته‌نها دوو ساڵه و ناوى (باوان هاوکار)ـه.
گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه پاش گەیاندنی منداڵه‌كه بەنەخۆشخانەى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار له‌كه‌لار، گیانی لەدەست دا.
bas news-
