ئەنجوومەنی ئاسایشی تورکیا ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی منبج و شنگال بڵاوكردەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا ڕوونكردنەوەیەكی لەبارەی منبج و شنگال بڵاو كردەوە و رایگەیاند پێویستە پەكەكە لە منبج و شنگال بکشێتەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا لەوەی پێویست بێت دەستپێشخەری دەکات.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا رایگەیاند "پێویستە (تیرۆریستان) لە منبج بکشێنەوە، بە پێچەوانەوە تورکیا لەوەی کە پێویست بێت دەستپێشخەری دەکات".
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا کە بە سەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری توركیا بەڕێوەچوو، کۆتایی ھات و راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیادا هاتووە "پێویستە عێراق کۆتایی بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە (پەکەکە) بھێنێت، بە پێچەوانەوە تورکیا ھەڵوێستی دەبێت".
bas news-
