عەلی عەونی: پارتی خاوەنی خەڵکە و خەڵکیش خاوەنی پارتییە
ئەو حزبانەی خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپێشاندانەكان و هۆكاری گرژی نانەوەن دوای ئه‌وه‌ی نەیانتوانی باوەڕ بە بەغدا بێنن کە مامەڵەی جودا لەگەڵ ئەوان بكات و پاش ئەوەی بانگەشەکهی حكوومەتی ئینقاز شكستی هێنا و هەوڵەكانیان لە بەغدا سەری نەگرت، له هزری ئهوەدان لە نێوخۆی هەرێمی کوردستاندا گرژی بنێنەوە.
عه‌لى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌م باره‌یه‌وه، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌وانه خاوه‌نى ئه‌و فكره‌یه بوون كه به حكوومه‌تى عێراقیان ده‌گوت مووچه نه‌نێرن تا خه‌ڵك برسى بێت و دژى حكوومه‌ت هه‌ڵبستن، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه تێده‌گات له‌و یارییه، چونكه كاتێك په‌رله‌مانتار كه له به‌غدا ماوه‌ى چوار ساڵه دوو قسه‌ى خێرى بۆ كوردستان نه‌كردووه و ئه‌مڕۆ دێته ناو خۆپێشانده‌ران دیاره مه‌رامیان تێكدانه و ئه‌مه كه‌ى ئیشى ئه‌وه، خۆ كارمه‌ندى حكوومه‌ت نییه، كه‌چى به‌داخه‌وه ئه‌مانه له‌و ساته وه‌خته‌ی سه‌رله‌نوێ دیزاینكردنه‌وه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناویندا، كه سنوورى نوێ دروست ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێت كورد نه‌بێته خاوه‌نى هیچ."
عه‌لى عه‌ونى ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌و حزبانه ده‌ڵێن ئێمه به‌ریئین له‌م حكوومه‌ته، كه‌واته چاكه و خراپه هى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه و به‌ریى نین و به‌رپرسى ئه‌م حكوومهتهین و له ئیداره‌ى شۆڕش و له‌وه‌ته‌ى كورد شۆڕش ده‌كات پارتى ڕێبه‌رایه‌تى ده‌كات و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ژیانى خه‌ڵك و شكاندنى داعش و حه‌شد و ڕاوه‌ستاندنى حكوومه‌تى عێراق كارى ئێمه‌یه، ئه‌وه پارتییه خۆى به خاوه‌نى خه‌ڵكى كوردستان ده‌زانێت و خه‌ڵكیش خۆیان به خاوه‌نى پارتى ده‌زانن، پارتى و میلله‌ت دوو ڕووى یه‌ك دراون، تا پارتى ئازاد و له‌گه‌شه و خۆشی‌دا بێت، میلله‌تیش ئازاده و له گه‌شه و خۆشی‌دا دەبێت."
ڕه‌مه‌زان گهرزهش، كه پیشه‌كه‌ى مامۆستایییه، بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتى: "چەند ڕۆژێک بەر لە نەورۆز سەرۆکی حکوومەت بەڵێنی باشتر و چاککردنی بژێوی ژیانی بە هاونیشتمانیان، بەتایبەت دەستکاریکردنی مووچەی مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران تا ئەو کاتیش خۆپێشاندان هەبوو، بەڵام کە عەبادی و حکوومەتی عێراق سلفەیەکی نارد بە ناوی مووچەی هەموو فەرمانبەرانەوە، خۆپێشاندانەکان فراوانتر و بڵاوتر بوون، ئەو حزبانەی چوونە لای عەبادی بێئەمەڵ بوون لە پەیڕەوکردنی پرۆژەکەیان و ناچار بوون بەرنامەی خۆیان بگۆڕن و خۆیان خزانده نێو خۆپێشاندانەکانەوە، بۆ ئەوەی مەرامی تێوەگلاوی سیاسی و بانگەشە و ڕیکڵامی هەڵبژاردن و موزایده و قسە و بەڵێنی بریقەداری پێ بکەن و بە خەڵک و مووچەخۆرانی بفرۆشنەوە."
گه‌رزه گوتیشى: "پارتی بە درێژاییی مێژوو هەمیشە پێشەنگ و قوربانیدەری دۆزی ڕەوای کورد و میللەتەکەیەتی و هیچ کەس و ڵایەنێکیش ناتوانێت موزایەدە بەسەر پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانییەوە بکات و پارتی بۆ خەڵک و هاونیشتمانیانی خۆی دروست بووە، هەرواش دەمێنێتەوە و قوربانیدان و خەبات و خوێنی شەهیدانی گەواهی ئەو ڕاستییەن."
هاووڵاتى یه‌حیا كۆچه‌ر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "خه‌ڵكى كوردستان هه‌ستیاره و له مه‌رامى ئه‌و حزبانه‌ى چاوساغییان بۆ به‌غدا ده‌كرد بۆ بڕینى قووتى خه‌ڵكى كوردستان و نه‌ناردنى پشكى هه‌رێم، كه مافى خۆمان بوو، تێده‌گه‌ین و له‌بیرمان نه‌كردووه، ئێستاش كه خۆیان خزاندووەته نێو خۆپێشاندانى مامۆستا و پزیشك و فه‌رمانبه‌رانەوە دیاره مه‌رامێكى تریان هه‌یه، ئه‌ویش تێكدانى دۆخى كوردستانە له ئارامییەوە بۆ ئاژاوهگیڕى."
ئەو هاووڵاتییە گوتیشى: "ئێمه، پارتى به خاوه‌نى خۆمان ده‌زانین، هه‌میشه بێئومێدمان ناكات و ناهێڵێت دۆخەکە تێک بچێت و پێگە و شوناسی تاکی کورد و هەرێمی کوردستان بە بەرزی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مڕۆش هه‌نگاوێكى تر‌ى دڵخۆشكه‌رى نا و سیسته‌مى پاشهكهوتیش به‌ره‌و نه‌مان دەبات."
kdp-
