پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات

 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام دەدات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەک نا ئاسایی لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام دەدات.

شوان ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: "بڕیارە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی لەبارەی پرۆژە چاکسازییەکەی حکوومەتەوە ئەنجام بدات".

پەرلەمانتارەکەی فراکسیۆنی پارتی جەختی لەوە کردەوە: "ھێشتا کاتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دیاری نەکراوە، بەڵام دەبێ لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ماوە، کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێ ھەروەھا چەند مادەیەک لە پرۆژەکەدا ھەموار بکرێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە 28/3/2018، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا ڕای گەیاند، ئەگەر پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن پەرلەمانی کوردستان هەڵبگیرێت، بە تەواوەتی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت.








باسنيوز
Top