پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات

 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ساز دەکات
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پرۆژەی چاکسازییەکەی حکوومەتەوە کۆبوونەوەیەک نا ئاسایی ئەنجام دەدات.

شوان ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پرۆژە چاکسازییەکەی حکوومەتەوە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام بدات".

ئەو پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: "هێشتا کاتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دیاری نەکراوە، بەڵام دەبێ لە ماوەی ئەم دوو مانگەی ماوە کۆبوونەوەکە ئەنجام بدرێ هەروەها چەند مادەیەک له پرۆژەکەدا هەموار بکرێنەوە".









باسنيوز
Top