گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان: ھەندێك لایەن لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكانی كوردستان نین
مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: "پارتی لەگەڵ ئەوەبوو مانگی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام هەندێك لایەن دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە مانگی نیسانی ئەمساڵ بوون".
گوتیشی: "بۆ دیاریکردنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەنێوان بەشێك لەلایەنەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشدا: "لەماوەی داهاتوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکات".
K24
