ئامانج ڕهحیم: دوو بڕیار له بهرژهوهندیی ههڵهبجه دهركران
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له ئهكاونتى تایبهتى خۆى له (فهیسبووك)، بڵاویكردهوه: "ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ژمارە 15ی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بنەمای ماددەی 132ی دەستوور بڕیارێکی پەرلەمانیی دەرکرد بۆ یەکخستنی یاسا و بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ ھەردوو دەزگای شەھیدان و دەزگای زیندانییە سیاسییەکان لە بەغدا و لە ئەستۆگرتنی ئیمتیازات و مافەکانی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیە سیاسییەکان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی کە ئەمەش لە بەرژەوەندی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیە سیاسییە خۆڕاگرەکانە".
ڕوونیكردووهتهوه، كه لە چوارچێوەی ئەو دۆسیەی لە ڕۆژی 16/ 3/ 2018 لە میانەی پانێلێکی ھاوبەش لەگەڵ مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە زانکۆی ھەڵەبجە بە ناوی ھەڵەبجەییەکانەوە پێشكهش كرا، شهش خاڵ خرانهڕوو.
ئاماژهى بهوهشداوه، كه ئەم ئێوارەیەش، شاندێكى باڵای حکوومەتی فیدڕاڵی گەیشتە شاری سلێمانی و یەکەم بڕگەی ئەجیندەی کۆبوونەوەکانیان تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە فهرمى ناساندنی مەرزی تەوێڵەیە وەک مەرزێکی نێودەوڵەتی.
ههروهها نووسیویهتى: "لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵ بۆ ساڵی 2018 ڕێژەی 50٪ ی داھاتی گومرگی ئەو مەرزە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خۆی دەبێت".
bas news-
