به‌هۆی شه‌قوه‌شاندنی به‌رپرسێكی گۆڕانه‌وه ڕۆژنامه‌نووسێك واز له حزبه‌كه ده‌هێنێت
سه‌باح عه‌لى قاره‌مان، ڕۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئه‌مڕۆ 27/3/2018 له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه "لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نم كه چیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌كم به بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه نه‌ماوه، كاتێك گۆڕانمان له توله ڕێگاكانه‌وه سه‌رخست، وه‌ك سه‌نگه‌رێك ده‌مانبینى بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆ و كه‌رامه‌ت بۆ ئینسانى كورد، نه‌ك بۆ شكاندنى شكۆ و كه‌رامه‌تى خۆمان".
ناوبراو ده‌شڵێ "به پارێزه‌رانى شه‌ق وه‌شێن و به‌ڵته‌جییه‌كانى (سه‌ركه‌وتى كوبه) و هاوشێوه‌كانى ده‌ڵێم كه دنیایه‌ك بێڕێزى و بوختان و درۆیان بۆ هه‌ڵبه‌ستم، هیچ كاتێك ئاماده‌نیم كه‌رامه‌ت و ئازادى خۆم بفرۆشم و وه‌ك كه‌سێكى سه‌ربه‌خۆ و ئازاد به‌رده‌وام ده‌بم له خه‌باتى نووسین به‌زمانى چه‌كوش و دواى هه‌ڵبژاردن وه‌ڵامى توند له‌منه‌وه وه‌رده‌گرن".
ڕۆژى 24/3/2018 سه‌باح عه‌لى قاره‌مان، ڕۆژنامه‌نووس و هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشكرای كرد كه له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وتى كوبه كه به‌رپرسێكی ئه‌منیی گۆڕانه و سێ پاسه‌وانییه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و به‌شه‌ق و زله لێیانداوه.
bas news-
