دیمانەیەک لەگەڵ د. عومەر نادر یونس حمدالله پسپۆریی نەشتەرگەری و قەستەرە و دەوالی
• لە كلینیكی ئوردن بۆ نەشتەرگەریی خوێنبەرەكانی دڵ چارەسەری چی دەكەن؟
- لەم كلینیكە زۆر چارەسەری سەردەمیانەی زۆر گرفتی تەندروستی و نەخۆش پێشكەش دەكەین لەوانە:
1- پێی تووشبووانی شەكرە .
2-شكاندنی هەردوو دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل.
3- ئاوسان یان رەقبوونی شاخوێنبەر.
4- بنكەی وێنەكێشان و دیراسەتكردنی مولوولەكانی خوێن.
5- رەقبوونی خوێنبەرەكانی دەوروبەر واتە دەست و قاچ.
6- جەڵتەی خوێنهێنەرەكان .
7- جەڵتەی خوێنبەرەكان.
8* چاندنی گورچیلە.
9- شووشتنی گورچیلە.
10-دەوالی فراوانبوونی خوێنهێنەرەكان لە قاچ یان دەوری گون.
11-دەركەوتنی تۆڕی خوێنهێنەرە وردەكان لە پێستدا.
چارەسەرەكانیشمان ئەمانەن:
1- قەستەرەی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان لە چوارچێوەی چارەسەری تێكەڵاوی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان بە باڵۆن و شەبەكە.
2- چارەسەر كردنی دەوالیی (فراوانبوونی خوێنهێنەرەكان لە قاچ) بە لێزەر كە تووشی هەردوو رەگەز دەبێتەوە لە تەمەنە جیاوازەكان، لە زۆر جاردا كاریگەریی سلبیی دەبێت لەسەر ژیانی رۆژانە، ئێستا دەتوانرێ بە لێزەر چارەسەر بكرێ تەنیا بە یەك كۆرس لە كلینیك بەبێ بەنج كردن یان خەواندن لە نەخۆشخانە.
3- چارەسەر كردنی حاڵەتەكانی ئاوسان یان رەقبوونی شاخوێنبەر بە نەشتەرگەری یان قەستەرە بەپێی حاڵەتی نەخۆشەكە.
• گرنگترین ئەو حاڵەتە باوانە چین لە نێو دانیشتوانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چییان پێشكەش دەكەن؟
- بە شێوەیەكی گشتی زۆر گرفت و نەخۆشی هەیە كە دانیشتووانی ئەم ناوچانە بەدەستییەوە دەناڵێنن لەوانە پێی نەخۆشی شەكرە كە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە دووچاری دەبن و نیشانەكانی لە پێیەكان دەردەكەوێت و ئاوسان یان دروستبوونی گرێ و كول بوون و بریندار بوون ئەمەش بە هۆی باش نەگەیشتنی خوێن یان تووشبوون بە هەوكردن كە پێیەكان دەگرێتەوە و زۆر جار دەبێتە هۆی بڕینەوەی پێ، ئەگەر ئەم كول بوون و برینانە بە خێرایی چارەسەر نەكرێن لەوانە مەترسییەكانی زۆر زیاتر بن. بۆ خۆپاراستن لەو نەخۆشییانە پێویستە نەخۆش رەچاوی ئەم خاڵانە بکات:
یەكەم/ نەخۆشی پێی شەكرە
- راگرتنی باڵانسی رێژەی شەکر و چەورییەکانی خوێن و فشاری خۆێن، ئەگەر نەخۆش فشاری خوێنی بەرز ببێتەوە، وا باشترە لە جیاتی شەکر شیرینەمەنی دیکە بەکاربهێنێت بەتایبەتی ئەوانەی لە شەکر درووست دەکرێن و کاریگەرییان هەیە لەسەر رێگا گرتن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە.
- ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەکی بەردەوام.
- هەروەها پێویستە نەخۆش خۆی پشكنینی خۆی بكات بۆ دووركەوتنەوە لە كاریگەرییەكانی پێی شەكرە.
- پێویستە گرنگی بە بەكارهێنانی پێڵاوی گونجاو بدرێت (لەوانەش پێڵاوی پزیشكی بۆ بەهێزكردنی ئێسكەكانی پێ).
دووەم / نەخۆشی داخرانی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل: بریتییە لە حاڵەتی داخستنی ئەم خوێنبەرانەی بەرپرسن لە گواستنەوەی خوێن بۆ مێشك كە دەبێتە هۆی جەڵتەی بچووك ودواتر دەبێتە هۆی تووش بوون بە سەكتەی مێشك.
جگەرە كێشان بە هەموو شێوەكانییەوە یەكێكە لە هۆكارەكانی ئەم نەخۆشیە . ئەو نەخۆشیە دەبێتە هۆی بەرزبوونی ریژەی چەورییە سییانی و پڕەکان و شەكر لە نێو ڕێڕەوی خوێن، ئەوە جگە لە بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن وهەوكردنەکان وەكو هەوكردنی جومگە.
نیشانەكانی نەخۆشی : سڕبوونی لەناكاوی دەم و چاو و دەست و قاچ زۆر جاریش وەستانی لەناكاوی بەشێكی لەش، سەختی قسەكردن و تێگەیشتن،سەختی بینین لە یەك چاو یان هەردوو چاو، هەستكردن بە سوڕانی سەر یان نەمانی هاوسەنگی، سەرئێشەی لەناكاوی بە بێ هۆكار.
شێوەی چارەسەری پشت بە بڕی داخران وتەسكبوونەوەی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل دەبەستێت، هەموو شێوەیەكی خۆ پاراستن ئامانج لێی خۆ پاراستنە لە سەكتەی مێشك، دەكرێ چارەسەریەكان لەو خاڵانەدا كورت بكەینەوە :
• گۆڕینی شێوازی ژیان و ئەنجامدانی وەرزش و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و دابینکردنی ژیانێكی تەندروست
• بەكارهێنانی دەرمانی تایبەت و لەوانەیە دكتۆر چەند دەرمانێك پێشنیار بكات بۆ خۆ پاراستن لە جەڵتەی خوێن.
• ئەگەر داخرانی ئەو دەمارانەش بەهێز بوون ، لەوانەیە دكتۆر بڕیار لەسەر لادانی ئەو دەمارە بدات بەمەش دوو بژاردەی لە پێشە :
یەکەم: لابردن و دەرهێنانی بەشی پێشەوەی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل كە باشترین چارەسەر بۆ ئەو نەخۆشیە ، دكتۆر بە درێژایی مل دەتوانێت دەمارەكە ببڕێت و لایەنە زەرەرمەندەكە فڕێ بدات ئەویش یان بە بەکارهێنانی دەرزی یان نەشتەرگەری .
دووەم: نەشتەرگەری قەستەرەی دوو خوێنبەرە سەرەكییەكی راست و چەپی ناوچەی مل : ئەمە لە كاتێكدا دەبێت كە دكتۆر بیەوێت بگاتە نێو جەرگەی دەمارەكە، ئەگەر نەخۆش حاڵەتی دیكەی نەخۆشی هەبوو و نەشتەرگەریەكە زەحمەتتر بكات، پەنا بۆ قەستەرە دەبردرێت ، لەو كاتەش دا نەخۆش نیمچە سڕكردنی بۆ دەكرێت و لە رێگەی قەستەرەوە باڵۆنێكی بچووك دەبردرێتە نێو شوێنی جەڵتەكە و باڵۆنەكە پڕ دەكرێت و بۆڕیەكی شەبەكی بچووك دەخرێتە نێو شوێنی نەخۆشیەكە بۆ رێگەگرتن لە تەسكبوونەوەی بۆ جارێكی دیكە.
سێیەم / جەڵتەی خوێنبەر: بریتیە لە مەیینی خوێن لە خوێنبەرە قووڵەكان لە هەموو بەشەكانی لەشدا و لە خوێنبەرەكانی قاچ دا زیاتر دەردەكەوێت و دەبێتە هۆی پەككەوتنی تەواوی لەش یانیش نیمچە گەڕانەوە یان گەڕانەوەی تەواوی خوێن بۆ دڵ و زۆر جار دەبێتە هۆی مردن ئەگەر گەیشتە سیەكان یان دەبێتە هۆی نۆرەیەکی بەهێزی دڵ.
هۆكارەكانی ئەو نەخۆشیە زۆرن، لەوانە بە هێواشی گەڕانەوەی خوێن بۆ لەش كە لە ئەنجامی كەمی جووڵەیە، هەروەها كۆبوونەوەی خوێن لە خوێنبەرەکان بەهۆی كەمی جووڵە و گرفتەکانی جەڵتە بە هۆێ چەند نەخۆشییەکەوە هەروەها لە کارکەوتنی زمانەی خوێنبەرەكان بەتایبەتی لە ماوەی سكپڕی دا لەلای ئافرەتان، هەموو ئەو هۆكارانە دەبنە هۆی كۆبوونی خوێن لە خوێنبەرەكان.
چارەسەری لە ڕێگەی چەند دەرمانێكەوە دەبێت كە خوێن نەرم دەكەن بەم شێوەیە:
• بە لێدانی دەرزی بە قەستەڕە و نەهێشتنی جەڵتە و ئەوەش وا دەكات نەخۆش بۆ ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
• ئەمە جگە لە دەرزی توێنەری خوێن لە ژێر پێستی سك یان پەلەکان.
• بەکارهێنانی حەبی تایبەت كە لەلایەن دكتۆرەوە بۆی دەنووسرێت و چاودێریەكی تەواوی بۆ دەكرێت تا ڕێژەی توانەوەی خوێن بزاندرێت بەوەی بە دووجا یان سێ جا تواوەتەوە .
• لێدانی دەرزی ئەنزیم لە خوێنبەر (Streptokinase و Urokinase ).
چوارەم/ دەوالی (فراوانبوونی خوێنهێنەرەكانی قاچ) : ئەم نەخۆشییە تووشی قاچەكان دەبێت لە ئەنجامدا فراوان دەبن و پەك دەكەون و بەشێوەی جیاواز دەردەكەوێت كە دەبێتە هۆی شێواندنی قاچەكان لەگەڵ ئەگەری دەركەوتنی كۆمەڵێك نیشانە لە ئەنجامی تێكچوونی زمانەكانی خوێنبەرەكان، چونكە هەر خوێنبەرێكی بەشی سەرەوە یان خوێنبەرە قووڵەكان یان كونەكان كە زمانەی دوانەیان هەیە،كار دەكەن بۆ ئاراستە كردنی خوێن لە قاچەكان بەرەو بەشە قووڵەكان و لە بەشی خوارەوە بۆ سەرەوە بەرەو دڵ بە یەك ئاراستە.
نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە خۆی لە چەند هۆكارێكدا دەبینێتەوە لەوانە پێشتر تووشبوون بە جەڵتە، وەستان بۆ ماوەیەكی زۆر، قەڵەوی و زیادبوونی كێشی لەش، زیادبوونی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن، بەساڵاچوون و بوونی هۆكاری بۆماوەییش رۆڵی هەیە لە تووشبوون بەم نەخۆشییە.
چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە بە چەند رێگایەك دەبێت:
• چارەسەركردن بە نەشتەرگەری لێزەری Endovenous Laser Treatment (EVLT).
• ئەنجامدانی نەشتەرگەری . العلاج الجراحی .
• چارەسەر كردن بە لەرەلەری گەرمی Radiofrequency (RF)
• دەرزی لێدان (sclerotherapy)
• بەكارهێنانی لێزەری دەرەكی ( جوانكاری) .
بۆ پەیوەندی كردن بە دكتۆر عومەر و زانیاری زیاتر دەربارەی ئەو خزمەتانەی كە كلینیكی ئوردن بۆ خوێنبەرەكان پێشكەش دەكات سەردانی ئەم ناونیشانە بكەن : https://jordanvascular.com
فەیسبوك: www.facebook.com/jordanvascular
تویتەر: www.twitter.com/DrOhamdallah
یان لە رێگای ئەم ژمارەوە (0096265626538) دەوامی كلینیك رۆژانی شەممە تا چوارشەممەیە لە كاتژمێر نۆی بەیانی تا چواری ئێوارە.
بیبلۆگرافیا د. عومەر نادر یونس حەمەدەڵڵا
پسپۆری نەشتەرگەری و قەستەرەی خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان و دەوالیی قاچ، خاوەنی بۆردی ئەمریكییە لە نەشتەرگەر خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان و بۆردی ئەمریكی لە نەشتەرگەری گشتی و بۆردی ئوردنی لە نەشەرگەری خوێنبەر و خوێنهێنەرەكان، لە ساڵی 2016 كلینیكێكی تایبەتی دامەزراندووە لە ئوردن شەقامی شاژنە نور باڵاخانەی کلینیکە دەرەکییەکانی سەر بە نەخۆشخانەی ئوردن.
لە ئەمریكا لەم بوارانەی خوێندووە و مەشقی كردووە:
University of Kentucky College of Health Sciences
University of Louisville School of Medicine
Hofstra University
MedStar Franklin Square Medical Center
North Shore LIJ health system
خه ليل بله يى
