ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

 ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕا دەگەیەنێت، ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پەسەندکردنی کۆمەڵێک پرۆژە یاسا کۆ دبێتەوە.

ئەشواق جاف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە، ئەو یاسایانەی گەیشتوونەتە قۆناغی دەنگدان، لەگەڵ چەند بڕیارێکیش لە بەرنامەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا هەن".

ئەو پەرلەمانتارانە ئاشکراشی کرد: "فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەرنامەیان دایە لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بخەنە بەرباس".

ئەشواق جاف ڕوونیشی کردەوە: "پێم وانیە کەس باسی بابەتی 317 ملیارەکە بکات، چونکە سوودی نییە، هەروەها هەندێ خەڵکی دیکەش هانیان دەدات بۆ ئەو بابەتە".







باسنيوز
باسنيوز
Top