داعش مەزارگەیەكی پیرۆزی كاكەییەكانی روخاند

داعش مەزارگەیەكی پیرۆزی كاكەییەكانی روخاند
هێزێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش مەزارگەیەكی پیرۆزی كاكەییەكانی بەنێوی "زێبار" لە ناوچەیەكی رۆژئاوای داقوق روخاند.


لەمبارەیەوە ڕێكخراوی میسرا بۆ پەرەپێدان و فەرهەنگی یارسانەكان لە بەیاننامەیەكدا بۆ رای گشتی ئاشكرای كردووە كە چەكدارانی داعش كاتژمێر 9ی شەوی چوارشەممەی رابردوو، كە دەیكردە یەكەم رۆژی نەورۆز، لە گوندی زەنقەر لە رۆژئاوای داقووق، كە دەكەوێتە باشووری كەركووك، مەزاری "زێبار"ی كاكەییەكانیان روخاندووە.


ڕێكخراوەكە، كە دوێنێ یەكشەممە بەیاننامەكەیان بڵاوكردووەتەوە، بەرپرسیارییەتی رووداوەكەیان خستووەتە ئەستۆی حكوومەتی بەغدا و ئاماژەی داوە لەوەتەی هێزەكانی بەغدا دەستیان بەسەر ناوچەكەدا گرتووە، رۆژ بەرۆژ هێزە تیرۆریستییەكان بەهێزتر دەبن و ژیانی هاووڵاتییانی ناوچەكە دەكەوێتە مەترسیی زیاترەوە.


داعش كە لە هاوینی 2014وە هێرشی بۆ سەر سووریا و عێراق دەستپێكرد، لە زۆر ناوچەدا بەتایبەت كەمینە تایفییەكانی سەر بە نەتەوەی كوردی بە ئامانج گرتووە، لەوانەش چەندین جار مەزار و شوێنە پیرۆزەكانی كاكەییەكانیان رووخاندووە.
bas news-
Top