لە فڕۆكەخانەی بەغدا دەست بەسەر بڕێكی زۆری مادەی هۆشبەردا گیرا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد بەشی مادەی هۆشبەر لە پۆلیسی شارەكە دەستی بەسەر بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەردا گرتووە، كە لەلایەن گەشتیارێكەوە هەوڵ دەدرا لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی بەغداوە بگوازرێتەوە.
دەست بەسەرداگرتنی ئەم بڕە مادەی هۆشبەرە لەنێو فڕۆكەخانەدا لە كاتێكدایە كە رۆژانە لە سنوورەكانی وڵاتی ئێرانەوە مادەی هۆشبەر رەوانەی عێراق دەكرێ و پۆلیسیش بەردەوام دەست بەسەر بڕی زۆری ئەم مادانەدا دەگرێت، بەتایبەتی لە سنوورەكانی پارێزگاكانی بەسرا و دیالەوە.
bas news-
