ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی ماڵئاوایی دەكات
بە هۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی، حەفتەی رابردوو كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ سبەی سێشەممە دوا خرا، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی، عەرەفات كەرەم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆكایەتیی پەرلەمانەوە بە دەسمان گەییشتووە، دانیشتنەكە بۆ كۆتاییهێنان بەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە، كە وەك ماڵئاواییەك دەبێت".
كەرەم، هۆكاری تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لە حەفتەی رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی، بۆ ئەوە گێڕایەوە كە هەندێ لە پەرلەمانتارەكان بۆ خولی داهاتوویش كاندید كراونەتەوە و سەرقاڵی بانگەشەكردنی خۆیانن، گومانیش دەكات، كەوا سبەی ٢٧ی مانگ، دووبارە رێژەی یاسایی ئامادەبووانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران تەواو نەبێت.
kdp-
