یه‌كێتیی مامۆستایان: بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ئەرێنییە

 	 یه‌كێتیی مامۆستایان: بڕیاری حكوومه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وت ئەرێنییە
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان گوتی، بڕیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئیجابییه‌ وكارێكی باشه‌. ده‌شڵێت، داواكارن مامۆستایان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن خه‌ڵكانێك بێنه‌ ناویان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان .

دوێنێ له‌ شاری هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ خۆپێشاندان بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌نجام درا و هه‌ندێك كه‌س له ‌هه‌ندێك حیزب، كه‌ خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید كردبوو، چووبوونه‌ ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌یانویست بشێوی دروست بكه‌ن و دواتریش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ داواكاریی ئه‌وان بڕیاری دا، كه‌ له‌م هه‌فته‌یەدا‌ كۆ بێته‌وه‌ و تێیدا بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ بدات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ داواكاریمان ئه‌وه‌ بوو كه‌ پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌مینێت و دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ستكاریی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات، به‌لای ئێمه‌وه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی باش‌ و ئیجابییه‌، كه‌ حكوومه‌ت به‌ ده‌نگی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایانه‌وه‌ هاتووه‌."

ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی گوتی: "ئێمه‌ پشتگیری له‌ داواكاریی ڕه‌وای مامۆستایان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ مامۆستایان ئاگادار بن كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن وه‌كو دوێنێ هه‌ندێك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌ندێك حیزب بێنه‌ ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌نگ بۆ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه‌ و زیان به ‌داواكاریی خه‌ڵكی بگه‌یەنن."

گه‌رمیانی ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ساڵی خوێندن زۆری نه‌ماوه‌ كۆتایی بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ مامۆستایان ڕێگه‌ نه‌ده‌ن ئه‌و خۆپێشاندانانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خوێندن هه‌بێت.
kdp-
Top