نرخی (حەج)ی ئەم ساڵ دیاریکرا

 نرخی (حەج)ی ئەم ساڵ دیاریکرا
وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نرخی (حەج)ی ئەمساڵی دیاریکرد.

نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ڕايگەیاند: "هەركەسێك ناوی بۆ پڕۆسەی حەج دەرچووە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەكدا پارەكەی بدات".

گوتیشی : "ھەر بەڕێزێک ناوی دەرچووە بۆ حەجی ساڵی 2018 پێویستە لەماوەی ھەفتەیەک پاساپۆرت و پارەی حەج کە چوار هەزار و 100 دۆلاری (41 وەرەقەی ئەمەریکی) ببات بۆبەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاکەی".

روونیشی كردەوە، دەبێت لەماوەی ھەفتەیەکدا لە 27ی 3 تاوەكو 2ی 4ی 2018 ئەو كەسانە لە بەڕێوەبەرایەتی حەجی پارێزگاكان مامەڵەكانیان تەواو بكەن، ئەوەی لەو ماوەیە مامەڵەی نەكات و دوا بكەوێت كەسی تری یەدەگ لە شوێنیان دادەندرێن.








باسنيوز
Top