سێ کۆڵبەری دیکە لە شنۆ و سەردەشت بوونە قوربانی

 سێ کۆڵبەری دیکە لە شنۆ و سەردەشت بوونە قوربانی
بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی سەڵماسی سەر بە ورمی، لە ناوچەی شنۆ بەهۆی کەوتنە ناو ڕووبارەوە گیانی لەدەست داوە و دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەردەشتیش بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە بریندار بوون.



بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (هەنگاو) دوێنێ یەکشەممە 2018/3/25 کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی سەڵماس، بەناوی شەهرووز حەمیدزادە، بەهۆی کەوتنە ناو ڕووباری گادەر، گیانی لەدەست داوە.



بەپێی هەمان سەرچاوە، ڕۆژی شەممە 2018/3/24 دوو کٶلبەری دیکەی خەڵکی ڕەبەت و سەردەشت بەناوەکانی "جەماڵ خەباز و لوقمان محەمەدزادە" تەمەن 37 ساڵ، لە ناوچەی سنووریی کانی زەردی سەر بە سەردەشت بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە توندی بریندار بوون.












باسنيوز
Top