ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر: ناڕەزایەتی بەرامبەر پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنیشە

 ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر: ناڕەزایەتی بەرامبەر پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنیشە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ڕەخنە لە بەشداریکردنی ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان دەگرێت و ڕای دەگەیەنێت، ناڕەزایی خەڵک بەرامبەر بە پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجومەنەکەشیان هەیە.

خانزاد یووسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "لە دەسەڵاتی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی پارێزگایە کە بڕیا لەبارەی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنەوە بدات، کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکەی دوێنێدا کردووە، ئاخۆ بەشداریکردنیان ئاساییە یان نا؟".

بە بۆچوونی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، نابێ پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەن بەشداری لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکاندا بکەن، چونکە خەڵک داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، بۆیە ھاتووەتە سەرشەقام، بە بەشداریکردنی ئەو ئەندامانە بابەتەکە دەچێتە بواری سیاسی و حزبییەوە، نموونەی دوێنێی (سەلیم شووشکەیی)، پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق ئەگەر لە خۆپیشاندانەکەدا "خۆ ھەڵکێشانی نەکردایە، ئەوا خۆپیشاندانەکە ئاسایی دەبوو".

خانزاد یووسف ڕاشی گەیاند: "ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی، پرسیاری ئەوە دەکات، ئایا ئەگەر خەڵک ناڕەزایەتی لە حکوومەت دەرببڕێت، تۆش کە پەرلەمانتار و ئەندامی ئەنجومەنی و بەشێکی لە حکوومەت، ئایا ئەمە دەبێت؟".











باسنیوز
Top