پەرلەمانتارێکی یەکێتی: شاسوار عەبدولواحید پارەی خەڵکی خواردووە و جێگەی متمانە نییە

 پەرلەمانتارێکی یەکێتی: شاسوار عەبدولواحید پارەی خەڵکی خواردووە و جێگەی متمانە نییە
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، کەسێک کۆمپانیای دانابێت پارە و مافی خەڵکی خواردبێت، ئەوا ”بچێتە نێو سیستەمی حوکمڕانی، خراپتر دەبێت“.

سەعید مەسیفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند: ”ئەگەر خەڵکێک کۆمپانیایەک دابنێت و لە ناو کۆمپانیاکەدا سەرکەوتوو نەبووبێت و حەقی خەڵکی خواردبێت، ئەوا خەڵکیش داوای مافی خۆی لێ دەکات، چونکە کۆمپانیاکە مافی خواردوون“.

پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، شاسوار عەبدولواحید بە کەسێکی بازاڕی دۆلار فرۆشان بەراورد دەکات و دەڵێت: ”کەسێک لە بازاڕی دراودا ئیشی ئاڵوگۆڕی دراو بکات و لە پڕێکدا پارەی خەڵک بخوات، ھەروەھا خەڵکی دیکەش ئاگاداری ئەوە بن ئەو کارەی کردووە، جارێکی دیکە کەس متمانەی پێ ناکات، تا یەک دیناریشی بە قەرز پێ بدەن“.

بە گوتەی سەعید مەسیفی، خەڵکی سنووری سلێمانی باشتر شاسوار عەبدولواحید دەناسن و ھەم لە ڕووی کەسایەتی و ھەم بوارەکەشی، بۆیە سبەی ئەگەر لە میدیاکانەوە ئەو شتانە بگێڕدرێتەوە، ئەوا کێرڤەکەی دادەبەزێت و متمانەی نابێت، ھەورەھا خەڵکیش تێدەگات کە کەسێک لە کۆمپانیا فێل بکات، بچێتە نێو پرۆسەی حکومڕانی لە وڵاتدا خراپتری دەکا؟“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەرچەندە شاسوار عەبدولواحید دەیان ملیار دیناری زیاتر لە ١٠ هەزار هاووڵاتیی شاری سلێمانی و ناوچەکانی دیکە قەرزارە، بەڵام گرووپێکی سیاسی دروست کردووە و بۆ هەڵبژاردنەکانیش لە ئێستاوە بانگەشەی گەڕاندنەوەی مافی مافخواراوان دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ مافێکی ١٠ هەزار خاوەن پشکی پڕۆژەی گەشتیاریی (چاڤیلاند) بدات.











باسنیوز
Top