مەحما خەلیل: تورکیا لە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شنگال بەردەوامە

 مەحما خەلیل: تورکیا لە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر شنگال بەردەوامە
قایمقامی شنگال ئاشکرای کرد کە حکوومەتی تورکیا لە هەڕەشەی هێرشکردنە سەر قەزای شنگال و نەهێشتنی پەکەکە بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش مەترسییەکی زۆر دروست بووە و بووەتە هۆی دڵەڕاوکێی خەڵک.



مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال لەمبارەوە ڕاگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە نێوان حکوومەتی عێراق و پەکەکە پێک هاتووە، مەترسیی ئەوە هەیە دەسەڵاتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دەڤەرەکە زیاتر ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کێشە و گرفتی زیاتر بێتە ئاراوە".



قایقمامی قەزای شنگال ڕاشی گەیاند: "ئێمە نامانەوێ حەشدی شەعبی بێتە ئەو ناوچە و دەڤەرانەی کە پەکەکە چۆڵیان دەکات، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی ڕەوشەکە هێور ناکاتەوە، ئێستا لەوێ جێگیر بوون و ئەگەر زۆرە ئاریشەی زیاتر بۆ ناوچەکە ساز بکەن".


مەحما خەلیل ئەوەشی خستە ڕوو: "ئێمە وەکوو ئیدارەی فەرمیی شنگال داوامان لە حکوومەتی عێراق کردووە حەشدی شەعبی لە شنگال بکشێتەوە و ئیدارەی شنگال لەدەستی خەڵکی ئەو دەڤەرەدا بێت و پێشمەرگەش سنوورەکە بپارێزێت".




باسنیوز
Top