گۆڤاری ئیكۆنۆمیست: ئه‌ردۆگان ئاواره‌ سوورییه‌كان له‌ عه‌فرین نیشته‌جێ دەكات

گۆڤاری ئیكۆنۆمیست: ئه‌ردۆگان ئاواره‌ سوورییه‌كان له‌ عه‌فرین نیشته‌جێ دەكات
گۆڤاری (ئیكۆنۆمیست)ـی به‌ریتانی، له‌ تازه‌ترین ژماره‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ لە راپۆرتێكیدا له‌سه‌ر بارودۆخی عه‌فرین، ئاشكرای ده‌كات ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا ده‌یه‌وێت ئاواره‌ سوورییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین نیشته‌جێ بكات.


له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ ئه‌ردۆگان ترسی هه‌یه‌ شه‌پۆڵێكی تری ئاواره‌ی سووری له‌ غوته‌ و ئیدلیب روو له‌ توركیا بكەن، بۆیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌ له‌و شه‌پۆڵی كۆچكردنه‌ بگرێت، له‌ عه‌فرین و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێیان ده‌كات.


جگه‌ له‌وه‌ش پیلانی هه‌یه‌، هه‌زاران ئاواره‌ی تری سووری كه‌ ئێستە له‌ توركیا نیشته‌جێن، له‌ عه‌فرین جێیان بۆ بكاته‌وه‌، گۆڤاری ناوبراویش ئه‌مه‌ به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت بۆ سه‌ر ئاینده‌ی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان، كە ئێستە لەلایەن سوپای توركیاوە داگیر كراوە.


به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی گۆڤارەكە، توركیا به‌ نیازه‌ په‌لاماری شاری مه‌نبه‌جیش بدات، به‌ڵام له‌وێدا رووبه‌رووی 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی ده‌بێته‌وه‌ و ره‌نگه‌ له‌م رووه‌وه‌ توركیا دووچاری مه‌ترسی و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ببێته‌وه‌.
bas news-
Top