په‌رله‌مانتارێكی كورد 18 ساڵ زیندانی دەكرێت
دوێنێ شەممە دادگای دووی تاوانه قورسه‌كانی وان، بڕیاری دا لێزگین بۆتان ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی په‌كه‌كه‌یه و هه‌وڵی داوه بۆ دابه‌شبوونی توركیا، سزای 18 ساڵ و 8 مانگ و 15 رۆژیان به‌سه‌ردا سه‌پاند.
به‌ڵام ئاده‌م گاوه‌ری كه له‌سه‌ر هه‌مان تۆمه‌ت داواكاری گشتی داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردبوو، له لایه‌ن دادوه‌ری وانه‌وه به بێ‌تاوان ده‌رچوو، دادوه‌ی بڕیاری دا هیچ سزایه‌كی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.
bas news-
