بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند بڕیاریان داوە بە درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردنی دوو دەوامی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر.


لە ئاگەدارییەكەدا هاتووە "له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییان به‌زووترین كات و به‌باشترین شێوه‌، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بریار درا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی كاركردن به‌ به‌رده‌وامی و رۆژانەی كاركردن له‌ كاتژمێر 8ی به‌یانی تا 5ی ئێواره‌.


ماوەی كاركردنەكەی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بە دوو دەوام دەبێ، دەوامی یه‌كه‌م له‌ كاتژمێر 8 تاكو 3ی دوای نیوه‌ڕۆ، دەوامی دووەم له‌ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ تاكو 5ی ئێواره‌ ده‌بێت.


ئەم بڕیارە لە سبەی دووشەممەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
bas news-
Top