ئەردۆگان: ئۆپەراسیۆنی شنگال دەستی پێكرد
ئەردۆگان دووپاتی كردووەتەوە كە هێزەكانیان دەچنە نێو شنگالەوە و لەمبارەیەشەوە دەستیان پێكردووە. ئاماژەشی بەوە داوە "بەردەوام دەبین لە نەهێشتنی تیرۆریستان لە ناوەوە و دەرەوەی توركیا".
ئه‌ردۆگان له میانی به‌شداریكردنی له شەشه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی شاری گیره‌سونی پارته‌كه‌یدا، باسی داگیركردنی عه‌فرینیشی كردووە و رایگه‌یاندووە "لە ده‌سپێكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه تا ئێستە، سێ هه‌زار و 747 تیرۆریست ناچالاك كراون".
هەروەها سه‌باره‌ت به میلیشیاكانی جەیشی حوری سووریاشەوە گوتوویەتی "ئه‌و سوپایه‌ی سووریای ئازاد كه به‌دڵیان نییه له ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا، 614 شه‌هیدیان داوه. له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا تا ئێستا 302 شه‌هیدیان داوه".
bas news-
