"بەگوێرەی دەستوور بەغدا ناتوانێ دەسەڵاتی هەناردەی نەوت و گاز لە هەرێم وەربگرێتەوە"
دكتۆر تارق گه‌ردی، ئه‌ندامی كوردی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی عێراقەوە به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی عێراق به زۆرینه له په‌رله‌مان تێپه‌ڕێندراوه، كه پێمانوایه ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره بۆ په‌شیمان بوونه‌وه له پڕۆسه‌ی دیموكراتیی عێراق، مه‌به‌ست له ده‌ركردنی یاساكه‌ش ته‌نیا بچووكکردنهوهی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقیشه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێمان وایه ده‌بێ به دانوستان په‌سه‌ند كرابوایه، كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی عێراق هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی لای خۆی گل داوه‌ته‌وه و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆ پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و هه‌رێمه‌كان ناهێڵێت."
به پێی ڕاگه‌یاندراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق: "مه‌به‌ست له ده‌ركردنی یاساكه ئه‌وه‌یه په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و گاز و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بدرێت و دامه‌زراوه‌ی نوێ بۆ ئه‌م مه‌به‌ستە پێك دێت، كه نه‌وت و گاز مڵكی گه‌له و یاساكه نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆژنامه‌ی فه‌رمیی بڵاو بكرێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردن."
وه‌ك دكتۆر تارق گه‌ردی ڕوونی كرده‌وه: "به پێی ده‌ستوور حكوومه‌تی عێراق ناتوانێ ده‌سه‌ڵاتی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان وه‌بگرێته‌وه، چونكه پێویسته یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربكرێت و تا ده‌ركردنی یاسایه‌كی یه‌كگرتووش هه‌رێمی كوردستان سه‌رپشك و ئازاده وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی نه‌وت و گازدا بكات بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تی به‌غدا."
رۆژی 6ی ئازار په‌رله‌مانی عێراق پڕۆژه‌یاسای كۆمپانیای نیشتمانیی نه‌وتی عێراقی په‌سه‌ند كرد و فڕاكسیۆنه كوردستانییه‌كان دژی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاساكه وه‌ستانه‌وه و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێیان وایه، تێپه‌ڕاندنی یاسایه‌كی وه‌ها گرینگ تێكدانی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ته له بڕیاره چاره‌نووسسازه‌كاندا.
kdp-
