به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا دوو كه‌س بریندار بوون
ناحیه‌ی شێلادزێ سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، سه‌ر به پارێزگای دهۆكه و به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه 85 گوند چۆڵ كراون و خه‌ڵكیش ڕۆژانه بۆ بژێوی ژیانیان ده‌چنه‌وه بۆ سه‌ر گونده‌كانیان، به‌ڵام به هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانەوە چه‌ندین جار بوونه‌ته قوربانی و زیانی زۆری ماددیش به‌ر ناوچه‌كه‌یان كه‌وتووه.
وارشین به‌رواری، به‌ڕێوەبه‌ری ناحیه‌ی شێلادزێ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به هۆی بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ناوچه‌كه‌یان بۆردوومان كرد و هاووڵاتییانیش چوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه بۆ په‌یداكردنی بژێوی ژیانیان، به هۆی ئه‌و بۆردوومانه له گوندی لێل دوو هاووڵاتی بریندار بوونه."
وارشین به‌رواری گوتی: "یه‌كێك له هاووڵاتییه‌كان برینی سه‌خته و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش به سووكی بریندار بووه."
بەرواری گوتیشی: "ئه‌و گوندانه‌ی سنووره‌كه كه له لایه‌ن هاووڵاتییانەوە چۆڵ كراون، ژماره‌یان 85 گونده و په‌كه‌كه به‌رده‌وام هاتوچۆیان ده‌كات، بۆیه توركیا به به‌رده‌وامی بۆردوومانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات و زیان به خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌گات."
kdp-
