ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ریی 250 كاندیدی دوورخسته‌وه
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕای گه‌یاند: "ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌ریی عێراق، ڕێگه‌ى له 250 كاندید گرت كه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو كاندید كردبوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه بڕیاره‌كه پێش كه‌متر له دوو مانگ دێت له ده‌ستپێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه بڕیاره له 12/ 5/ 2018 به‌ڕێوه بچێت و كاندیده‌كانیش له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراقن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كۆمسیۆن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى لێپرسینه‌وه و دادوه‌رییه‌وه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و له‌وێشه‌وه نوێنه‌رى حزب و لیسته به‌شداربووه‌كان ئاگادار كراوه‌ته‌وه به‌وه‌ى چاره‌نووسی ئه‌و كاندیدانه‌یان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، گوتیشی: "ده‌بێت لیسته‌كان ئه‌وه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، كه ئه‌و كاندیدانه‌یان ده‌هێڵنه‌وه و به‌ڵگه فه‌رمییه‌كانیان بگه‌یه‌نن به ده‌سته‌كه بۆ لابردنى گومانه‌كان، یان دوورخستنه‌وه‌یان و دانانى كاندیدی نوێ له شوێنه‌كانیان".
bas news-
