سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان داوای دانبه‌خۆداگرتن له پزیشكان ده‌كات
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكان وێنه‌یه‌كی نێردراوه و له به‌شێكیدا هاتووه" پاش رێكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى فیدراڵ به‌ناردنى مووچه‌ى ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پزیشكان دووباره بوونه‌وه قوربانى و به‌هه‌مان شێوه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو مووچه‌كانیان وه‌رگرته‌وه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرینگى نه‌دانه به‌م توێژه گرنگ".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه:-
بەیاننامەی سەندیکا دەربارەی مووچەی پزیشکان
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران
بۆ/ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى و جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پزیشكانى كوردستان قوربانى یه‌كه‌مى سیسته‌مه‌كه‌بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تكرن به‌بێ ماندووبوون له چاره‌سه‌رى ئازار و نه‌خۆشییه‌كانى هاووڵاتیانى كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش واى كرد رۆژ به رۆژ بارى دارایى پزیشك خراپتر بێت و كاریگه‌رى نه‌رێنى بكاته سه‌ر ژیانیان و كه‌چى هه‌ر به‌رده‌وام بوون له كاره‌كانیان.
به‌ڵام پاش رێكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى فیدراڵ به‌ناردنى مووچه‌ى ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پزیشكان دووباره بوونه‌وه قوربانى و به‌هه‌مان شێوه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو مووچه‌كانیان وه‌رگرته‌وه كه ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرینگى نه‌دانه به‌م توێژه گرنگه.
بۆیه وه‌كو سه‌ندیكاى پزیشكان زۆر به‌تووندى ئیدانه‌ى ئه‌م بڕیاره ده‌كه‌ین و داوا له‌به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین كه له‌ماوه‌ى (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێرى داهاتوودا پێداچوونه‌وه به‌م بڕیاره بكرێته‌وه و به‌نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵاممان بدرێته‌وه و مووچه‌ى ماندووبوونى پزیشكان به‌ته‌واوى و به‌بێ پاشه‌كه‌وت مانگانه له‌كاتى خۆیدا بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوێستى دیكه‌ى پێویستى مه‌ده‌نیانه (گردبوونه‌وه، خۆپیشاندان، بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى) له هه‌ردوو سێكته‌رى حكومى و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین و پاشهات و لێكه‌وته سلبیه‌كانى ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆى لایه‌نى به‌رپرس.
هاوكات داوا له پزیشكه به‌رێزه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و خاوه‌ن ئیراده و یه‌ك ریزبن.
سەندیکای پزیشکانی کوردستان
bas news-
