لە نەورۆزدا هەزاران هاووڵاتی سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد
هەزاران هاووڵاتی لە سەرجەم چین و توێژەکان لە ڕۆژانی نەورۆزدا سەردانی مەزاری نەمرانیان کرد، دوای پێشوازی لێكردن لە لایەن شێخ خەلات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی و خوێندنەوەی سوورەتی فاتیحە، سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان كە ڕێبازی كوردایەتی و برایەتی و پێكەوەژیان و ئاشتی و یەكسانی و دادپەروەرییە دووپات كردەوە، كە هەمیشە قوتابی و درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانی بن و لە خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە مافە سروشتی و ڕەواكانی گەلی كوردستان بەردەوام بن.
بارزانی نەمر لە یەكی ئاداری ساڵی 1979، سەركردەی مەزنی كورد و كوردستان لە نەخۆشخانەی جۆرج تاون لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمەریكا كۆچی دوایی كرد، لە چواری ئادار تەرمی پیرۆزی بارزانی نەمر گەیشتەوە تارانی پایتەختی ئێران و دواتر بە هەلیكۆپتەر، تەرمی پیرۆزی گەیاندرایەوە شاری شنۆی كوردستان و لەوێ لە لایەن سەدان هەزار كەس لە پەنابەرانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات و كوردەكانی باكوور و ڕۆژئاوا پێشوازی لە تەرمی پیرۆزی بارزانی كرا، كە لەو ڕۆژەدا لە سنوورەكان پەڕیبوونەوە، تا لە ماڵئاواییكردنی بارزانی نەمردا بەشدار بن، لە ڕۆژی پێنجی ئادار تەرمی بارزانی لە گۆڕستانی شنۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە پاڵ گۆڕی شێخ بابۆ بە خاك سپێردرا، لە پاش ڕاپەڕین و لە شەشی تشرینی یەكەمی ساڵی 1992 تەرمی بارزانی نەمر و شەهیدی هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی لە گۆڕستانی شنۆ هێنرانەوە بۆ كوردستان و لە زێدی خۆیان بە خاكی پیرۆزی بارزان سپێردران.
kdp-
