وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه له نامه‌یه‌كدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا، پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات و له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "به بۆنه‌ى جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، پیرۆزبایى له خۆتان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان و گه‌ل و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. ساڵى ڕابردوو له شه‌ڕى داعشدا هه‌رێمى كورستان و گه‌لى كورد قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانێكى مه‌زن و میوانپه‌روه‌رییه‌كى گه‌و‌ره‌ى له پێشوازیكردنى ژماره‌یه‌كى زۆرى ئاواره و په‌نابه‌ران، نیشان دا".
بۆریس جۆنسۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا له نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بنیاتنانى ئاینده‌یه‌كى سه‌قامگیرتر و دیموكراسى و پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان، بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه‌یش، چاومان له‌وه‌یه هاوكارى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا بكه‌ین."
له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا بۆ نێچیرڤان بارزانى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا ده‌ڵێت: هیوادارین له كاتێكى داهاتووى ئه‌مساڵدا به‌ڕێزتان له له‌نده‌ن ببینین، هیواى نه‌ورۆزێكى خۆش و ئارام و ساڵێكى سه‌ركه‌وتووتان بۆ ده‌خوازم.
بۆریس جۆنسۆن نامه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به پارچه‌یه‌ك له سروودى ناودارى نه‌ورۆز ته‌واو ده‌كات و ده‌نووسێت: ئه‌م ڕۆژى ساڵى تازه‌یه، نه‌ورۆزه هاته‌وه.
باسنيوز
