موسەنا ئەمین: ھێزەکەی یەکێتی لە نەورۆزدا بە ھەماھەنگیی حکوومەتی عێراقی چوونە ناو کەرکووکەوە

موسەنا ئەمین: ھێزەکەی یەکێتی لە نەورۆزدا بە ھەماھەنگیی حکوومەتی عێراقی چوونە ناو کەرکووکەوە
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند ئەو ھێزەی کە ڕۆژی نەورۆزدا چوونە ناو شاری کەرکووکەوە ھەماھەنگییان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا کردووە.



دکتۆر موسەنا ئەمین، سەرۆکی فرۆکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: "ئەو ھێزە چەکدارەی یەکێتی لە ڕۆژی نەورۆزدا چوونەتە ناو شاری کەرکووک ھەماھەنگییان لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا کردووە و لەگەڵ ژووری عەمەلیاتی کەرکووکدا گفتوگۆیان کردووە، بۆ ئەوەی ھێزەکەیان بچێتە ناو شاری کەرکوکەوە."



ئەو سەرکردەیەی یەکگرتوو گوتیشی، ھیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا ھێزە کوردییەکان بگەڕێنەوە ناو شاری کەرکووک، بێگومان ھەڵەیەکی گەورەیە کە ئێمە لەناو شاری کەرکووکدا خۆمان قاچاخ بکەین، چونکە کەرکووک شاری ھەموومانە و پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ئەوشارە بۆ ئەوەی ھاووڵاتیانی خۆمان بپارێزین، بەڵام ھەڵە بووە کە ئەو شارەمان بەجێ ھێشتووە، کاتێکیش ئەو شارەمان بەجێ ھێشتووە دەبێت بۆی بگەڕێینەوە."



موسەنا ئاماژەی بەوەش دا، ھاووڵاتیانی کورد لە کەرکووک بە شێوازێکی باش مامەڵەی لەگەڵدا ناکرێت، ھەروەھا تا ئێستاش جگە لە ڕۆژی نەورۆز ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، قاچاخ بووە و بارەگای حزبە کوردستانییەکان وەک جاران نییە، بێگومان ئەمەش پێچەوانەی یاساییە".
bas news-
Top