تورکیا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری هەڵگرت

تورکیا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێری هەڵگرت
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بینالی یەڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاشکرای کردووە ئەمڕۆ گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لا دەبرێت و گەشتە ئاسمنییەکان دەست پێ دەکەنەوە.



سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە ئێورارەی ئەمڕۆ هەینی 2018/3/23 پاش چەند مانگ لە ڕاگرتنی گەشتەکانی نێوان هەولێر و تورکیا، جارێکی دیکە گەشتە ئاسمانییەکانی هەولێر و ئەنقەرە دەست پێ دەکنەوە.



یڵدرم ئەوەشی ئاشکرا کردووە، لەبەر هەندێ هۆکاری ئەمنی هەتا ئێستا لەبارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەنقەرە و سلێمانی بڕیاریان نەداوە.



پاش بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، تورکیا هاوشێوەی عێراق و ئێران گەشتەکانی لەگەڵ فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
bas news-
Top