هاتوچۆی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕاگەیاند

هاتوچۆی هەولێر ئاماری ڕووداوەکانی لە ڕۆژانی نەورۆزدا ڕاگەیاند
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاماری ڕووداوەکانی هەرسێ ڕۆژی نەورۆزی لە شاری هەولێر و دەوروبەری ڕاگەیاند.



فازڵ حاجی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ڕای گەیاند: "لە هەرسێ ڕۆژی نەورۆز لە شاری هەولێر و دەوروبەری شەش ڕووداوی هاتوچۆ کەوتووەتەوە و کە تێیدا دوو ڕووداویان شێلان بووە، دوو ڕوداویشیان وەرگەڕان بووە و دوو ڕووداوەکەی تریش پێکدادان بووە.


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، ئەوەشی خستە ڕوو، لە کۆی ئەو ڕووداوانەدا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش برینداربوون.
bas news-
Top