ئەمریکا: هێزەکانمان لە منبج ناکشێنەوە
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رای گه‌ياندبوو، ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن له‌باره‌ى داهاتووى منبجه‌وه گه‌يشتوونه‌ته "تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش" و توركيا داوا له ئه‌مريكا ده‌كات ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵێت و هێزه‌كانى له رۆژئاواى فورات بكێشێته‌وه".
له‌و باره‌وه، هێزه‌ر ناوێرت، له وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24دا رهتي كرده‌وه، ئه‌مريكا له منبج بكشێته‌وه.
هێزەر ناوێرت لەمبارەوە گوتی: "ده‌كرێت وشه‌ی جیاواز به‌كار بهێنرێت، ڕێككه‌وتن، لێكتێگه‌یشتن. من ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێم، كه گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا به‌رده‌وامه و كۆتاییان نه‌هاتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن".
له به‌رامبه‌ردا په‌يامنێرى كوردستان24، پرسيارى كرد، "به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر منبجیشی كرد، هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ر به‌مه چییه؟"
له وه‌ڵامدا ناوێرت گوتى: "هێزه‌كانی ئه‌مریكا له منبج جێگیركراون و ئه‌وه‌شمان به راشكاوانه به حكومه‌تی توركیا راگه‌یاندووه، كه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان له منبج و نیگهرانییهكانیشمان گه‌یاندووه‌ته توركیا و ئێمه‌ش مافی به‌رگریكردنمان له‌خۆمان هه‌یه ئه‌وه مافی ئه‌مریكا و هاوپهیمانهكانیشمانه و هانی توركیاشمان داوه كه شه‌ڕ له ناوچه‌كه رابگرێت".
باسنيوز
