قایمقامی چۆمان: پێشووتر بە پەکەکەمان گوتووە لەو دەڤەرە دوورکەونەوە
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی چۆمان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، له سنووری قه‌زای چۆمان پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، بنكه و باره‌گای هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 20 گوندی سنووره‌كه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی بوونه‌ته‌وه، چونكه وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران زۆر به‌بیانووی هه‌بوونی ئه‌و هێزانه هاوڵاتیانی سنووره‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌و گوندانه‌ی له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی په‌كه‌كه‌دا به‌شێكی زۆریان ئاوه‌دانن و هاوڵاتیانی گوندنشین تێدا نیشته‌جێن، به‌ڵام په‌كه‌كه بنكه و باره‌گای له نزیك ئه‌و گوندانه داناوە.
به‌پێی به‌دواچوونێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره‌ی ئه‌و گوندانه‌ی به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه مه‌ترسیان له‌سه‌ره زیاتر له دووسه‌د گوند بەته‌نیا له سنووری پارێزگای ههولێردەبێ، گونده‌كانیش دابه‌شی سه‌ر قه‌زاكانی رواندوز، مێرگه‌سۆر، چۆمان و سۆران بوونه و خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه به‌هۆی مه‌ترسی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر گونده‌كانیان، چه‌ندین جاریش هاوڵاتی سڤیل به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه‌وه بوه‌ته ئامانجی فڕۆكه و تۆپخانه‌كانی توركیا، چه‌ند جارێكیش په‌كه‌كه خۆی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی كردووەته ئامانج.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێشتر په‌كه‌كه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه دووركه‌وتنه‌وه له شوێنه ئاوه‌دانه‌كان ئه‌حمه‌د قادر ئاماژەیشی دا، پێشریش و ئێستاش په‌یامن گه‌یاندووته په‌كه‌كه نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌وان له ناوچه ئاوه‌دانه‌كان زیانی ده‌بێت بۆسه‌ر ژیانی هاوڵاتیان و له په‌یامی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه، كه پێویسته په‌كه‌كه نزیكی شوێنه ئاوهدانکراوەکان نه‌كه‌وێت، تا رووداوی هاوشێوه‌ی شه‌وی رابردوو دروست نه‌بێت، چونكه ئه‌و شوێنه په‌كه‌كه‌ی تێدایه هه‌موو جارێك ئامانجی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی وڵاتی توركیایه.
شه‌وی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی سه‌ركانی دۆڵی باڵایانی سنووری ناحیه‌ی قه‌سرێی بوردۆمانكردوو له ئه‌نجامدا چوار گه‌نجی هه‌رێمی كوردستان شه‌هیدبوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێش له‌نێو خه‌ڵكی ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه نه‌ویست ناوی ببرێ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، "په‌كه‌كه هێزێكه گوێ له هیچ داوا و دانوستانێك ناگرێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمی تایبه‌ت به‌خۆیان دامه‌زراندووه و به‌شێك له گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی دابڕیوەو و ته‌نانه‌ت رێگه نادات ده‌زگه ئیدارییه‌كان خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌و گوندانه‌ی ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌واندا بكات.
kdp-
