لە سەیران ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو خێزانێکدا، گەنجێک گیانی لەدەستدا
بەپێی راگەیێندراوی پۆلیسی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بیجۆ، خۆی کردووە بەناو خێزانێکدا کە بۆ گەشت و سەیران لەو شوێنە دانیشتوون، لەئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئ، ک، م) پیشە ئەندازیار لەدایکبووی ساڵی 1988 گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
پۆلیس دەڵێت، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش کە ناوی (ئ، ل، ئ) لەدایکبووی ساڵی 1988، لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەلایەن بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر بەردەوامە.
RUDAW -
