دواى ڕازی نه‌بوونى سیستانى سه‌ردانى جێنشینی سعوودیه بۆ عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه
دواى لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له سیستانى، حكوومه‌تى عێراق ڕه‌تی كرده‌وه، كه جێنشینی سعوودیه بیه‌وێت به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا و نه‌جه‌ف بكات.
سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژى نووسینگه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "عێراق ده‌رگاى واڵایه بۆ هه‌موو وڵاتانى دۆست به ئامانجی پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و هه‌واڵه‌ى له میدیاكاندا له‌باره‌ى سه‌ردانى محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه، بڵاوكراوه‌ته‌وه و گوایه به‌م نزیكانه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، دووره له ڕاستییه‌وه.
پێشتر له میدیاكانى عێراق هه‌واڵى سه‌ردانى جێنشینی سعوودیه بۆ به‌غدا ونه‌جه‌ف به‌م نزیكانه، بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له عێراق، ڕای گه‌یاند، كه "مه‌رجه‌ع" به‌توندى ئه‌و سه‌ردانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
ئاشكراشی كرد، كه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌ردانى عێراق بكات و له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا وه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌ردانى نه‌جه‌ف بكات، ته‌نها (به‌شیر نه‌جه‌فى) كه یه‌كێكه لهمهرجهعهكان، پێشوازیی لێده‌كات.
bas news-
