ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست: كەوتنی عه‌فرین كوده‌تایه‌كی تر بوو به‌سه‌ر ئه‌مریكادا
ئەمڕۆ سێشەممە رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی ئه‌مریكی، شرۆڤه‌یه‌كی درێژی له‌باره‌ی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیای جه‌یشی حورەوە بڵاو كردووه‌ته‌وه و شكانی هێزە كوردییه‌كانی له عه‌فرین بە كوده‌تایه‌كی تر بۆ سه‌ر ئه‌مریكا وەسف كردووە.
ئیشان تارۆر له شرۆڤه‌یەكدا كه ئه‌مڕۆ له (واشنتۆن پۆست) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێیوایه ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، شكستی بەرۆڵی ئه‌مریكا له سووریا هێناوە، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ توركیاش ئه‌و هاوكارییه‌ی ئه‌مریكای بۆ یه‌په‌گه به ترسێكی گه‌وره لێكدایه‌وه و گوتی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكات.
نووسه‌ر له شرۆڤه‌كه‌یدا، ئاماژه ده‌دات له ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین كورده‌كان به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئیدانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌مریكا خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بوو تا بتوانێ كۆتایی به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بهێنێت بۆ سه‌ر عه‌فرین.
هه‌ردوو نووسه‌ر پاول سۆن و كارین دییۆنگ، بۆ هه‌مان رۆژنامه نووسیویانه و پێیان باشه یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێته گفتوگۆ و رێككه‌وتن زۆر باشتره له ئه‌مریكا، چونكه ئاشكرایه ئه‌مریكا نایه‌وێت له سووریا هێزه‌كانی خۆی و پێگه‌ی خۆی زیاد بكات.
ئه‌و دوو نووسه‌ره باس له ئامانجی یه‌په‌گه و حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن كه یه‌ك ئامانجه، ئه‌ویش ده‌ركردنی گرووپی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كانی توركیایه له خاكی سووریا.
له لایه‌كی تره‌وه سێس فرانتزمان له نووسینێكدا بۆ رۆژنامەی (ناشنال ئینترێست)، پێیوایه ئه‌مریكا له دوای كۆتاییهاتنی داعش له سووریا، سیاسه‌تی له سووریا به‌ره‌و توانه‌وه ده‌چێت و كێشه‌ی زۆری بۆ هاتووه‌ته پێشه‌وه.
نووسه‌ر پێیوایه، توركیا و رووسیا و ئێران و سووریا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا بهێنن له‌و ناوچەیە.
لەلایەكی ترەوە حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن لێكۆڵه‌ری تورك و شاره‌زای سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ (BBC)ـی توركی نووسیویەتی "توركیا به‌ردێكی خستووه‌ته ناو گۆمێكه‌وه، شه‌پۆڵی ئاوه‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا راناوه‌ستێت".
bas news-
