بەڕێوەبەرایەتیی ئاوى سلێمانى داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى هاووڵاتیان ده‌كات
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی داوا له هاووڵاتییان ده‌كات له گهشتكردنى ڕۆژانى نه‌ورۆز و دوایى، خۆیان به دوور بگرن له فرێدانى پاشه‌ڕۆ، چونكه گرفت بۆ دابه‌شكردنى ئاو دروست ده‌كات.
ئامانج جه‌لال، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاند: "هاوشێوه‌ى ناوچه‌كانى دیكه، له‌سنوورى پارێزگاى سلێمانى له ڕۆژانى نه‌ورۆز و دواتر، زۆرترین هاووڵاتى ده‌چنه گه‌شتكردن بۆ خۆشى ده‌ربڕین و به‌سه‌ربردنى كاته‌كانیان و یه‌كێك له‌و ناوچانه‌ش سنوورى شارۆچكه‌ى دوكانه كه سه‌رچاوه‌ى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌ى ناو شارى سلێمانى، تاسڵوجه، كه‌ركووك، چه‌مچه‌ماڵ و چه‌ندین ناوچه‌ى دیكه‌یه".
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى پارێزگاى سلێمانى، ئەوەشی خستە روو: ”بۆیه داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین كه ڕووله سنووره‌كه ده‌كه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاشه‌ڕۆی خواردن و پیسی فڕهنهدرێته ئاوی قه‌شقۆڵی شارۆچكه‌ى دوكانه‌وه، چونكه ده‌بێته پیسبوونی ئاوه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى دیكه‌ش گرفت بۆ ئامێره‌كانی پڕۆژه‌كانمان دروست ده‌كات“.
ئەوەشی روون کردەوە، کە هاووڵاتیان خۆیان لهمهلهوانیكردن له ڕووبار و به‌نداوى دوكان به‌دوور بگرن ،چونكه ساڵانه به‌هۆی مه‌له‌كردنه‌وه چه‌ندین كاره‌ساتی دڵته‌زێنی خنكان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه به‌ده‌ر له ناخۆشى ڕووداوهكهكان، ده‌بێت ئاوى ڕووبار و به‌نداوه بگیرێته‌وه، به‌وهۆیه‌شه‌وه چه‌ند ڕۆژێك هاووڵاتییان له‌شاری سلێمانی و شوێنه‌كانى دیكه له‌دابه‌شكردنی ئاو بێ به‌ش ده‌بن.
bas news-
