زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ دەرچووانى تواناسازى خەرج کرا

 زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ دەرچووانى تواناسازى خەرج کرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە خەرجکردنى بڕى (٦٠٦٣٢٥) شەشسەد و شەش هەزار و سێسەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکایی وەک لیستى (٢)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى تواناسازى، کە (٥٢) دەرچووى تواناسازى لێى سوودمەند دەبن.



عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د. یوسف گۆراندا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى، ئەوانەى خوێندنیان بە سەرکەوتوویى تەواو کردووە و پاکتاوى داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لە لاى حکوومەت ماوە، لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاری دا بە خەرجکردنى بڕى (٦٠٦٣٢٥$) بۆ لیستى (٢)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى، ئەوانەى کە بەسەرکەتوویى خوێندنیان تەواو کردوە."



گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: "٢ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتییە لە (٦٠٦٣٢٥) شەشسەد و شەش هەزار و سێسەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى، بۆ ئەوەش (٥٢) دەرچووى بەرنامەى تواناسازى لێى سوودمەند دەبن، كە وەک قۆناخى یەکەم (٥٠%) کۆى شایستە داراییەکانى كاندیدانى دەرچووى تواناسازى خەرج دەکرێت."



لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچوانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه ‌ناویان لە (٢)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گرووپى دووەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازیی هاوپێچدا هاتووه‌ و، ژماره‌یان (٥٢) دەرچووە، لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨)دا سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بە پێى ئەم خشتە و تێبینیانەى خوارەوە:



تێبینیەکان:



-‌ ئەوەى ناوی لە لیستى هاوپێچدا هاتووە پێویسته خۆی سەردانى ژوورى ژمارە (٥٦)ی دیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.

- پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپییه‌كی ڕه‌نگاوڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.

- به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.

- هەر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هەمان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی كوردستانی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوارچرا له‌ شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بە شێوەى كاش.

- هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشووەکەش دابەش دەکرێت.

- دەرچووى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بە پێى زنجیرەکەى و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیارى کراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:

-‌ ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی (١) تاكو (٤) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.

- ڕێکەوتى (٩/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی (٥) تاكو (٩) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.

- ڕێکەوتى (١٠/٤/٢١٠٨) لە زنجیرەى (١٠) تاكو (١٥) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١١/ ٤ /٢١٠٨ ) له‌ زنجیره‌ی (١٦) تاكو (٢٤) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١٢/٤/٢١٠٨) له ‌زنجیره‌ی (٢٥) تاكو (٣٢) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١٥/٤/٢١٠٨) لە زنجیره‌ی (٣٣) تاكو (٤٠) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١٦/٤/٢١٠٨) لە زنجیره‌ی (٤١) تاكو (٤٦) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١٧/٤/٢١٠٨) له‌ زنجیره‌ی‌ (٤٧) تاكو (٤٩) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.

- ڕێکەوتى (١٨/ ٤/٢١٠٨) له ‌زنجیره‌ی‌ (٥٠) تاكو (٥٢) سه‌ردانی ژوورى (٥٦)ی وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
kdp-
Top