ڕانیه.. هاووڵاتییه‌ك له شاخ هه‌ڵدێراو گیانى له‌ده‌ست دا
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕايگه‌یاند: ”ئه‌و هاووڵاتییه كه ناوى (ع، ئـ) ته‌مه‌نى 30 ساڵه، بەیانی ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ برایه‌كى به‌مه‌به‌ستى كردنى گژوگیاى به‌هارى چووه‌ته شاخى كێوه‌ڕش له گوندى هه‌نجیره‌ى سنوورى شارى ڕانیه و به‌داخه‌وه له‌وكاته‌دا هه‌ڵدێراوه‌و به‌سه‌ختى بریندار بوو، له ڕێگه‌ى گه‌یاندنى بۆ نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ست دا".
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، گوتیشى: ”به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه له هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى، ته‌رمه‌كه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكردووه“.
باسنيوز
