مەسرور بارزانی: دەرفەتی دەربازبوون و ئایندەیەکی باشترمان لە پێشە
رۆژی سێشەممە 20/3/2018، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی ئەو جەژنە لە گەلی کوردستان، خانەوادەی شەهیدان، هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش، رایدەگەیەنێت، ” بە خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌و سه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه“.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دڵنیایی خۆی لەوە نیشان دەدات، کە بە یەکڕیزیی ناوماڵی کوردستان، ” ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه“.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م.
ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه.
گه‌لی کوردستان ئێستا به قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه، بۆیه خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه.
دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له‌پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز.
مه‌سرور بارزانی
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
20ـی ئاداری 2018
باسنيوز
