مامۆستا و کارمەندانی تەندروستیی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان ساز کرد

 مامۆستا و کارمەندانی تەندروستیی هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان ساز کرد
مامۆستا و کارمەندانی تەندروستیی شاری هەڵەبجە خۆپیشاندانێکیان بۆ مووچەی خۆیان، ساز کرد.

خۆپیشاندانەکە سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە 20/3/2018 لە شەقامی عومەری خاوەر بۆ بەردەم سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ئەنجام درا و تێیدا مامۆستا و کارمەندانی تەندروستی دژایەتیی خۆیان بۆ پاشەکەوتکردنی مووچەکانیان، نیشان دا.

فەرهاد قادر، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە رايگەیاند، لەو خۆپیشاندانە پەیامی ناڕەزایی خۆیان بە حکوومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوە، کە دەیانەوێ مووچەکانیان ”بە تەواوی“ پێ بدرێت.









باسنيوز
Top