پۆلیسی سلێمانی بەبۆنەی نەورۆزەوە هێزەکانی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 2018/3/19، پۆلیسی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بڵاوی کردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆزەوە مەفرەزەکانیان لەسەرجەم شوێنە گشتی و سەیرانگاکاندا بونیان دەبێت و داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات هاوکاریان بن و لەکاتی بونی هەر حاڵەت و ڕووداوێکی گوماناویدا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە مەفرەزەکانیانەوە بکەن.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەکارهێنانی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو ڕێگەپێدراو نییە، چونکە چەندین کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
هاوکات ئەوەش خراوەتە ڕوو، سووتاندنی ئەو مادانەش ڕێگەپێدراو نییە کە دەبێتە هۆی پیسکردنی ژینگە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەکاتی بونی هەر ڕووداوێکی گوماناویدا پەیوەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن 104 و بەشی نەهێشتنی تاوان 105 بکەن.
bas news-
