په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی: پێویسته توركیا عه‌فرین راده‌ستی سووریا بكاته‌وه
ئه‌حمه‌د به‌رات چۆنكارت ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئاكپارتی، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (BBC)ی توركی، پێی باشه حكوومه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا رێككه‌وتنێكی سیاسی بكه‌ن و عه‌فرین راده‌ستی سووریا بكرێته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه، پێی باش نییه عه‌فرین به‌رده‌وام له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركیا و میلیشیای جه‌یشی حوڕدا بێت، به‌ڵكو رێككه‌وتنێكی سیاسی به رێگه‌چاره‌یه‌كی باش ده‌زانێت.
گوتیشی "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، عه‌فرین له مین و بۆمبی چێنراو پاك ده‌كرێته‌وه، پاشان پێویسته ئاواره‌كانی عه‌فرین بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و ئیتر به دوای رێگه‌چاره‌یه‌كدا بگه‌ڕێن كه ئاسایشی شاره‌كه به‌چی شێوه‌یه‌ك بدرێته‌وه به حكوومه‌تی سووریا".
ئه‌م گوته‌یه‌ی چۆنكارت له كاتێكدایه، زۆربه‌ی میدیا جیهانییه‌كان سوپای توركیا له عه‌فرین به سوپایه‌كی داگیركا‌ر ده‌زانن.
bas news-
