میلیشیاكانی جه‌یشی حور دەست بە ڕفاندنی گەنجانی كورد له عه‌فرین دەكەن
هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی عه‌فرین له هه‌ولێر، به نیگه‌رانییه‌وه باس له خراپی ره‌وشی هاوڕێ و خزمانی ده‌كات له عه‌فرین، ئه‌مه‌ش دوای داگیركردنی له لایه‌ن سوپای توركیا و میلیشیای جه‌یشی حور. ئاشكرای دەكات چەكدارە بەكرێگیراوەكانی توركیا دەستیان بە ڕفاندنی گەنجانی كورد كردووە.
رۆنی كه له یه‌كێ له شیرنه‌مه‌نییه‌كانی هه‌ولێر كرێكاری ده‌كات و ته‌مه‌نی 29 ساڵه، فرمێسك له چاوانیدا ده‌هاته خوارێ، كاتێك لێم پرسی بۆچی ده‌گریت؟ گوتی میلیشیای جه‌یشی حور، هاوڕێیه‌كی زۆر نزیكی منیان رفاندووه و داوای پاره له كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن.
ئه‌و تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕ گوتی "چه‌ند خوله‌كێك به‌ر له ئێستە، دایكی هاوڕێیه‌كی نزیكم له عه‌فرین په‌یوه‌ندی پێوه كردم، به گریانه‌وه گوتی هاوڕێكهتیان رفاند، گوتم كێ رفاندی؟ گوتی میلیشیای جه‌یشی حور. دایكی هاوڕێیه‌كه‌م پێی گوتم داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئازادكردنی و ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌ش دابین نه‌كه‌م، ته‌رمی كوڕه‌كه‌مم بۆ ده‌هێننه‌وه".
رۆنی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، باسی له تاڵانی و سه‌رانه كرد، كه میلیشیای جه‌یشی حور له هاووڵاتیانی عه‌فرینی وه‌رده‌گرێت و هه‌روه‌ها ئازاری زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌ده‌ن.
میلیشیای جه‌یشی حور، به هێزێكی تاڵانكه‌ر و بێ ویژدان ناسراوه، چونكه پێشتر له قوتابخانه‌ی گروپی تیرۆریستی داعش پەروەردە بوونه و پاشان لێی جیابوونه‌ته‌وه.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی ئه‌و هێزه كه ماڵپه‌ری (سۆل)ـی توركی ئه‌نجامی دابوو، میلیشیای جه‌یشی حور چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسیان كردووه‌ته سه‌ر ئافره‌تان و سه‌ری هاووڵاتی سڤیلیشیان بڕیوه.
bas news-
