سەرچاوەیەكی ئاگەدار هۆكاری شكستهێنانی باڵی ده‌ستڕۆیشتووى یه‌كێتى ئاشكرا دەكات
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار لەنێو یەكێتی رایگەیاند كە سه‌ركه‌وتنى ئەم دواییەی باڵى كۆسره‌ت ره‌سول و زۆرینه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تی یەكێتی به‌سه‌ر باڵى ده‌ستڕۆیشتووى حزبەكەدا، گۆڕانكارییه‌كى گرنگه و لەژێر كاریگەرییە ناوخۆیى و عێراقى و ئیقلیمییەكان بەدی هاتووە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كە نەیویستووە ناوی بڵاوبێتەوە، بۆ "باس‌نیوز" ئاماژەی بەوە داوە كە پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئاشكرابوونى كارێكى ئه‌منى ده‌وڵه‌تى توركیاوه، نوێنه‌رى یه‌كێتى له ئه‌نقه‌ره ده‌ركرا، یه‌كێتى هیچ پهیوهندییەكى به‌و وڵاتە ئیقلیمیه‌وه نه‌ما، له ماوه‌ى ڕابردووش‌دا رێكخراوى سۆسیال دیمو‌كراتى جیهانى هۆشدارى داوه‌ته یه‌كێتى كه ئه‌گه‌ر هه‌ژمونى بنه‌ماڵه‌یی باڵ به‌سه‌ر یه‌كێتیدا بكێشێت، ئه‌وا یه‌كێتى له‌و ڕێكخراوه جیهانیه دەردەكرێ و هیچ پهیوهندییەكى بهرێكخراوهكەوه نامێنێت.
سەرچاوەكە ئاشكرای كرد كە سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى باڵى ده‌ستڕۆیشتووى یه‌كێتى بە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، كارێكى گرنگیان بۆ ئێران كرد، به‌ڵام به‌رپرسه ئێرانیه‌كان كه ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى یه‌كێتیین، له دواقۆناخدا هۆشدارییان داوه‌ته باڵى ده‌ستڕۆیشتوو و ئاگاداریان كردوونه‌ته‌وه بەوەی ئه‌گه‌ر به‌بێ جێگرى سكرتێر و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى كۆنگره ببه‌ستن، ئه‌وا یه‌كێتى به‌راده‌یه‌ك بچووك ده‌بێته‌وه، كه ئێران ئاماده نابێت چیتر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ماڵباتى تاڵه‌بانییش خاوه‌نى بن، به‌ڵكو له زۆنى سه‌وزدا بۆ هێزى ئه‌لته‌رناتیڤ ده‌گه‌ڕێ تا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكەن.
سەرچاوە ئاگەدارەكەی ناو یەكێتی ئاشكرای كردووە كە سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵى زۆرى باڵى ده‌ستڕۆیشتووى یەكێتى بۆ ئه‌وه‌ى عێراق و ئێران پشتیوانیان بن له‌وه‌ى كۆنگره‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و كوده‌تا به‌سه‌ر سه‌ركرده تێكۆشهرەكانى یه‌كێتیدا بكه‌ن، تاران و به‌غدا ئاماده نه‌بوونە ئه‌و كاره بكه‌ن و پێیانوابووه كە زۆرینه‌ى سه‌ركرده و كادیر و هێزى پێشمه‌رگه دژى ئه‌و كوده‌تایه ده‌بن و ره‌نگه كاره‌كه پێچه‌وانه ببێته‌وه، دواجار شه‌رعیه‌ت و خاوه‌نداریه‌تى یه‌كێتى بۆ ئه‌و زۆرینه‌یه بێت كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌ركردایه‌تى ده‌كات و ده‌ره‌نجام ماڵباتى تاڵه‌بانى له یه‌كێتى ده‌ربكرێن.
بەهۆی ئەم هەلومەرجانەی سەرەوە، ماڵباتى تاڵه‌بانى ناچار بوونە مه‌رجه‌كانى باڵى زۆرینه‌ى كۆسره‌ت ره‌سوڵ قبووڵ بكه‌ن به په‌راوێزخستنى كوره‌كانى شێخ جه‌نگى و شاناز برایم، به‌ڵگه‌ى ئه‌مه‌ش ئه‌وه بوو كه له دوا كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تیدا، كۆنگره دواخرا و واده‌ى ئه‌نجامدانیشى دیارى نه‌كرا و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسییش جارێكى تر هه‌ڵبژێردرانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتى سكرتێرى گشتى به كۆسره‌ت ره‌سوڵ درا.
به‌پێى سهرچاوهیهكەی یەكێتی، باڵى زۆرینەی كۆسرەت رەسوڵ ئەو مەرجەشی به‌سه‌ر ماڵباتی تاڵەبانیدا سەپاندووە كە ئه‌وانه‌ى له پشت ڕووداوه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه بوون، جگە لە پاڤڵ، دەبێ لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت و په‌راوێز بخرێن و سزا بدرێن.
جیاكردنەوەی پاڤڵ تاڵەبانی لە گرووپی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی ئاشكرابوونی چەند راستییەكی نوێیە، كە دەركەوتووە له رووداوى 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، پاڤڵ دره‌نگ له پیلانه‌كه‌ی خیانەتكاران ئاگادار كراوەتەوە و ئاراسى شێخ جه‌نگى خەڵەتاندوویەتی و تێوهیگلاندووه.
لە چەند رۆژی رابردوودا دوای سووربوونی كۆسرەت رەسوڵ لەسەر رەتكردنەوەی دیاریكردنی وادەی كۆنگرەی یەكێتی، سەركردایەتی یەكێتی ناچار بوو ملی بۆ بڕیارەكانی جێگری سكرتێری گشتی دانا و لە كۆبوونەوەیەكدا مەكتەبی سیاسی‌یان وەكو خۆی هەڵبژاردووە، جگە لە بەرهەم ساڵح و ئازاد جوندیانی و نەجمەدین كەریم، كۆسرەت رەسوڵیش بەفەرمی دەسەڵاتەكانی سكرتێری گشتیی یەكێتی وەرگرت.
bas news-
