ئەردۆگان هەڕەشەی چوونە نێو شەنگال دەكات
ئەردۆگان لەبارەی ئۆپه‌راسیۆنی عەفرینەوە گوتی "فاریزهمان داناوه و ئینشائه‌ڵڵا ئێستە خاڵ داده‌نرێت. به دڵنیاییه‌وه به‌مه‌وه ناوه‌ستین. ئه‌مه درێژكراوه‌ی هه‌یه. ئه‌وانیش چاره‌سه‌ر ده‌بن، به‌ڵام خه‌می ئێمه داگیركاری نییه. ئامانجمان ئه‌وه‌یه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنی راماڵینه ئه‌نجام بده‌ین".
هەروەها گوتی "دوێنێ بە کۆنترۆڵکردنی ناوەندی شاری عەفرین هەنگاوێکی گرنگمان نا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا. دوای ئەمیش منبچ، عەین عەرەب، تەلئەبیاد، رەئسولعەین، کامشلی بەم شێوەیە تا ئەم رێرەوە لە تیرۆریستان پاک دەکەینەوە ئەم پرۆسه‌یه درێژەی دەبێت".
ئەردۆگان تیشکی خستە سەر کەمپەکانی پەکەکە لە قەندیل و گوتی "ئەگەر پێویست بکات کەمپەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق ده‌خه‌ینه ژێر چاودێری بەردەوامه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بە حکوومەتی ناوەندی عێراقمان گوت سەیرکەن لێرە هەمان سیناریۆکانی قەندیل روودەداتەوە. ئەو قەندیلی دووەمە شنگالە، ئەگەر ئەو کارە بەخۆتان چارەسەری دەکەن، بیکەن. ئەگەر پێتان چارەسەر ناکرێ ئێمە راستەوخۆ شەوێک دەچینە ناو شنگال و ئەوێ لە پەکەکە پاک دەکەینەوە".
bas news-
